قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد و بۆ هاوکاریکردنی
زیانلێکەوتوان و دڵنیابونەوە لە دوبارەنەبونی روداوی هاوشێوە، دوو فەرمانی بەپەلەیان
دەرکردوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، قەبارەی
وێرانکاری و زیانەکانی لافاوەکەی رۆژی ڕابردو دڵتەزێنە، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی
لەو خێزانانە دەکەم کە ئازیزانیان لەدەستداوە، پشتیوانی تەواوی ئەو ئازیزانەش دەبم
کە بەهۆی ئەم کارەساتەوە زیانیان بەرکەوتوە “.
بەوتەی قوباد تاڵەبانی، یەکەیەکی فریاکەوتنی خێرای مرۆیی و چاکبونەوە
دامەزرێنراوە و ئەم ئەرکانەی لەئەستۆدایە:
– دابینکردنی
خێرای پێداویستییەکان بۆ زیانلێکەوتووان، وەک شوێنی حەوانەوە و خۆراک و ئاوی پاک و
پشتیوانیی پزیشکی.
– هەماهەنگ
کردنی چالاکییەکانی حکومەت و ئاسایش و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان.
– ئاساییکردنەوەی
خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی پێویست.
– تۆمارکردنی
خێزانە ئاوارەکان و گەیاندنی هاوکاری.
– دروستکردنی
هەماهەنگی لەنێوان هەموو تیمەکانی فریاکەوتنی ناوخۆیی و ناوچەیی.
-ئامادەکردنی
پلانێکی ڕوون بۆ چاککردنەوە و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی هاوشێوە لە
هەفتەکانی داهاتوودا.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاندوە،” لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە
تا بە شێوەیەکی زانستی لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمییەکان و چۆنییەتی گرتنەبەری
رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لەم جۆرە روداوانە لە داهاتودا بکات “.
جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد،” ئەمڕۆ سەرنجمان لەسەر
یارمەتیدانی گەلەکەمانە. سبەینێ بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێین و لێپرسینەوە لە هەر
کەمتەرخەمییەک دەکەین “.
ئەوەشیخستەڕوو،” خەڵکی چەمچەماڵ، شۆڕش، پیریادیەکان و گەرمیان دڵنیا
دەکەینەوە کە بە تەنها جێیان ناهێڵین و لەگەڵیان دەبین تا ئەو کاتەی دڵنیا
دەبینەوە لە ئاسایی بوونەوەی دۆخە “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
