خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی رێبەر ئەحمەد
وەزیری ناوخۆ لەگەڵ هامش فاڵکنەر – پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ئاشکرادەکات.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” پەیوەندییەکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە
ڕێکەوتی 11ـی کانونی یەکەمی 2025، ئەنجامدرا و تێیدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەتایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی
هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا، هەروەها باس لە دوایین هێرشی گروپە چەکدارەکان
بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا “.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو
حکومەتی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لەپێناوی بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە
ڕێکخراوەکان هەڵوەستەی لەسەر کرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 319 📊 Click Here