خوێندراوەتەوە: (7.4K)

تەلیسکۆپی عێراق دەڵێت، لە ماوەی ٣٠ رۆژدا مانگ گیران ئاسمانی عێراق و زۆربەی وڵاتانی ئاسیا دەگرێتەوە، کە بە مانگی خوێن ناسراوە.

ئەمڕۆ هەینی ٨ـی ئابی ٢٠٢٥، تەلیسکۆپی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاسمانی سه‌ر عێراق و زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا یه‌كێك له دیارده فه‌له‌كییه دیاره‌كانی ساڵ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه مانگگیرانێكی ته‌واوه و به “مانگی خوێن” ناسراوه.

وتیشی، مانگگیرانەکە له كاتژمێر شەشی ئێوارەوە بە کاتی بەغدا دەستپێدەکات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا كاتژمێر ١١ و ٥٥ خولەکی هه‌مان رۆژ، ئه‌وكاته مانگ له لوتكه‌ی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نگێكی سوری خوێن له ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌بینرێت، هەروەها، پێشبینی ده‌كرێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقدا بۆ بینینی مانگگیرانەکە روون بێت.

👤
Live: 109 Today: 1,558 📊 Click Here