خوێندراوەتەوە: (1.4K)

دەوامی قوتابخانە بنەڕەتییەكان لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ تا چواری یەك دوا خرا و سبەینێیش بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەوامی قوابخانە ئامادەییەكانەوە دەدرێت. لە لێدوانێكیدا بۆ فەرحان مەحموود بەڕێوەبەری خۆیەتی پەروەردەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكیان لەبارەی دەوامی قوتابخانەكانە بنەڕەتییەكانەوە ئەنجام داوە و بڕیاریان داوە كە دەوامەكەیان تا چواری یەك، مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ئایندە ڕابگرن. لەبارەی دەوامی قوتابخانە ئامادەییەكانیشەوە ئەو بەرپرسەی پەروەردەی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، كە سبەی كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام دەدەن و بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدەن. بڕیارەكە لەسەر بنەمای ێكی وەزراەتی پەروەردە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دێت، كە تێیدا ڕاسپێردراوە بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی ناوەندەكانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی یەكی ساڵی 2026 كە لە ڕێگەی سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ماوەبەسەرچووەوە بڵاو كرایەوە. پێشتریش عەبدوڵڵا كاكەڕەش بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ڕایگەیاندبوو، بەهۆی دۆخی شارەكەوە ناتوانن دەوامی قوتابخانەكان ئاسایی بكەینەوە، پشوو درێژ دەكرێتەوە و هەمووان لەسەر ئەوە كۆك بوون. وتیشی: بەشێكی خێزانەكان لە ماڵانی دیكەدا دەژین، قوتابخانە، جانتا، دەفتەر و كتێب و پێداویستی بەشێكی قوتابیان لەنێوچوون، زیان بەر بەشێكی قوتابخانەكان كەوتووە، بۆیە هەنگاو بەهەنگاو كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكرێت، پاشان بڕیاری دەوام دەدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 569 📊 Click Here