بەهۆی شەپۆلی باران و هاتنی لافاو و ئاوی زۆر بەشێك لە پردەكانی نێوان گوندەكانی ناحیەی لەیلان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی كەركووك ڕماون، ئەمەش ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ دانیشتوانی گوندەكان دروستكردووە. پێشتریش جەعفەر بەتات سەرۆكی شانەی قەیرانەكانی عێراق ڕایگەیاند: لافاو گەمارۆی پێنج گوندی بە تەواوی داوە و هاتوچۆی لێ بڕیون و پێویستە بە زووترین كات چاك بكرێن. زانیاری زیاتر لە نێرمانەوە چیا نووری وەردەگرین.
