خوێندراوەتەوە: (1.3K)

كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە مەبەستی پەسەندكردن ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی كرد. جومانە غلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كراوە بە مەبەستی پەسەندكردنی لەلایەن دادگای ناوبراوەوە. هەنگاوەكەی ئەمڕۆی كۆمیسیۆن لە دوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان بووە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە كە ماوەی 10 رۆژی پێویست بوو بۆ یەكلایی كردنەوەیان. پێشتر كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، 872 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان درا و، دوای وردبینیكردنیان زیاتر لە 800 تانەیان لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە ڕەتكرایەوە و ژمارەیەكیش لە تانەكان بووە هۆی ئەنجامدانی گۆڕانكاری سنوردار لە هەندێك پارێزگا. 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە نزیكەی 50 لەسەدی دەنگدەران تێیدا بەشداربوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 945 📊 Click Here