ئاگاداری دانیشتوانی قەزای قەرەداغ دەکرێتەوە كەسبەی بەهۆی كاری ڕاهێنان و تاقیكردنەوەی چەكەوە ئەگەری هەیە دەنگی تەقینەوەو تەقەكردن ببیستن. قایمقامیەتی قەزاكە دەڵێت،” وەك حاڵەتێكی ئاساییی وەریبگرن”.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەرەداغ، لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٤/١٢/٢٠٢٥)لیوای سکرتاریەتی هەڤاڵ مام جەلال لەنزیک بارەگای هێزەکانیان نزیك قەزاكەیە کاری ڕاهێنان و تاقی کردنەوەی چەکەکانیان هەیە بەم هۆیەوە ئەگەری بیستنی دەنگی تەقینەوەو تەقەکردن دەبێت لەناو مەركەزی قەزای قەرەداغ”.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئەو دەنگانە وەک حاڵەتێکی ئاسایی وەربگیرێت و پێویست بەترس و دوو دڵی ناکات”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
