خوێندراوەتەوە: (940)

تایلەند و كەمبۆدیا لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ و كۆتاییهێنان بە پێكدادانی سەربازیی نێوانیان ڕێك كەوتن. لە دوای چەند هەفتەیەك لە پێكدادانی خوێناوی نێوانیان، هەر یەك لە وڵاتانی تایلەند و كەمبۆدیا لە ڕاگەیانراوێكدا هاوبەشدا بڵاویان كردەوە: لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ و دانانی سنوورێك بۆ پێكدادانەكان ڕێك كەوتوون. لە ڕاگەیانراوەكەدا باس لەوە كراوە “لەمڕۆوە ئاگربەستی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و هەر دوو لا لەسەر سڕكردنی جموجوڵی هێزە چەكدارەكان و ڕێگەپێدانی بە هاووڵاتیانی ناوچە سنوورییەكان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان ڕێك كەوتوون. تایلەند و كەمبۆدیا لەسەر وەستانی هێرشكردنە سەر ئامانجی سەربازیی و ژێرخان لە هەموو حاڵەتەكان و ناوچەكان ڕێك كەوتوون. لەماوەی ئەم مانگەدا پێكدادانی سەربازیی لەنێوان تایلەند و كەمبۆدیا ڕووی دا كە ساڵانێكە كێشەی سنوورییان هەیە و بەهۆیەوە 47 كەس كوژران و ملیۆنێك كەس ئاوارە بوون و ئەمریكا و چین و مالیزیا بۆ وەستاندنی ئەو پێكدادانە فشاریان كرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 134 📊 Click Here