خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگر لە كامپی (باجد كەندالا)ی ئاوارەكانی شنگال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتەوە و بەهۆیەوە زیاترلە 50 دوكان سووتا و زیانی ملیۆنان دۆلاری لێ كەوتەوە.

ڕووداوەکە جگەلە زیانى ماددى هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

لەبارەى ڕووداوى ئاگرکەوتنەکەوە بەرگریی شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند: بەپێی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی، هۆكاری ئاگرەكە شۆرتی كارەبا بووە و لێكۆلێنەوەكان بەردەوامن. هەرچەندە بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئاماژەی بە قەبارەی زیانەكان نەكردووە، بەڵام دوكاندارەكان ئاماژە بە ملیۆنان دۆلار دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 301 📊 Click Here