ماوەی 14 ساڵە بریاری بە دووسایدكردنی رێگای هامڵتۆن لە حاجی ئۆمەران -بۆ هەولێر دراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا لە حاجی ئۆمەران بۆ چۆمان لە كۆی 17 كیلۆمەتر تەنها دوو كیلۆمەتر و نیو ی لێ قیرتاو كراوە، بەهۆی بەرتەسكی رێگاكەش ساڵانە چەندین روداوی هاتوچۆ ڕوو دەدەن، هاوڵاتیانی ناوچەكەش داوا دەكەن رێگاكە بەدوساید بكرێت.
