خوێندراوەتەوە: (1.4K)

دوابه‌دوای ڕاده‌ستكردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌سته‌ی نوێ، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرایه‌وه. هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ئهنجوومهنهكهی له عامر فایز سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌ن وه‌رگرت و دوای ئه‌وه‌ش به فه‌ڕمی ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كرده‌وه. له هه‌مان دانیشتنیشدا هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان نووسراوی “گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنی په‌رله‌مانی” له په‌رله‌مانتار یوسف كیلابی وه‌رگرت و پاشان بڕیار درا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو پێنجی كانوونی دووه‌می 2026 دوا بخرێت. له پرسی پۆستی سه‌رۆككۆماردا، به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نیا سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م لایهنهكاندایه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی پاڵێوراوه‌كانیان بۆ ئه‌و پۆسته و ده‌بێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژیشدا هه‌ڵبژێردرێت. به‌پێی ئه‌و سیستمی پشكدارییهی له عێراق كاری پێ ده‌كرێت، پۆستی سه‌رۆككۆمار كه پۆستێكی فه‌خرییه و دهسهلاَتی جێبه‌جێكار و بڕیاره بنه‌ڕه‌تیه‌كان لای سه‌رۆكوه‌زیرانه، بۆ كورده، له‌نێو كوردیشدا تائێستا پۆسته‌كه به‌ر یه‌كێتی كه‌وتووه، به‌ڵام تائێستا ڕێككه‌وتن له‌وباره‌وه نه‌كراوه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 482 📊 Click Here