ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی حەلەب هۆشداری توند
دەدات و دەڵێت، لەتاوانێکی ئاشکرادا چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەآق گەمارۆی
توندیان کردوەتەسەر گەڕەکی شێخ مەقسود، لەگەڵ ئەوەشدا بە بەردەوامی گەڕەکە
تۆپباران دەکرێت و بە تانک دەوردراوەو بە ئاشکرا هەڕەشە لە دانیشتوانەکەی دەکەن.
ئەوەشیخستەڕوو، دوای تێکشکانی هێرشەکەیان بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و
شکستهێنانیان بەرامبەر بە بەردخودانی دانیشتوانەکەی، ئەو چەکدارانە دەستیان بە
رفاندنی گەنجانی کورد کرد کە لەترسی گیانی خۆیان گەڕەکەکەیان بەجێهیشتبوو، دواتریش
لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دایاننان و وەک قەڵغانی مرۆیی بۆ هێرشەکانیان بەکاریان
دەهێنن.
بەپێی راگەیەنراوەکە،
لەهەمان کاتدا چەکدارانی سەر بە دیمەشق کەسە بەتەمەنەکانیان ناچارکرد بە گەڕانەوە
بۆ ناو شێخ مەقسود، بۆ ئەوەی وەک کارتێکی فشار لەبەرامبەر هێزەکانی ئاسایش
بەکاریان بهێنن.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
