خوێندراوەتەوە: (385)

فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە هۆشداریی توند بە حكومەتی سووریا لە دیمەشق دەدات، بە كارێكی ڕەتكراوەی دادەنێت. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە ڕایگەیاند، بەردەوامیی پڕۆسە سەربازییەكان لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەڵەب، كارێكی تەواو ڕەت كراوەیە. عەبدی ڕاشیگەیاند: پێدەچێت ئەو هێرشانە هەلەكانی لێكتێگەشتن و گفتوگۆكان لەناوببات، ڕونیشیكردەوە، پەنابردنە بەر بژاردەی سەربازی و بەكارهێنانی تانك و تۆپی قورس بۆ سەپاندنی چارەسەری تاك لایەنە، ئەبێتە هۆكاری پێشهاتی مەترسیدار و هەڕەشە بۆ سەر ئارامی ناوچەكە بەشێوەیەكی بەرفراوان. عەبدی جەختیشی كردەوە، كردنە ئامانجی هاووڵاتیانی سڤیل و هەوڵدان بۆ ڕاگواستنی زۆرەملێیان، دەبێتە هەوڵێكی ڕوون بۆ گۆڕینی مەترسیداری دیموگرافیا، ئەو جوڵانەشی لەچوارچێوەی ڕێڕەوی سیاسی و مێژوویی دانا، هەروەها بە پێشێلكارییەكانی ناوچەكانی سووەیدا و ناوچەی كەناراوەكان شوبهاند، كە پێشتر بە تاوانی جەنگ ناوزەد كرابوون. فەرماندەكەی هەسەدە ئەنجامدانی هێرشەكانی لە كاتی گفتوگۆ و دانوستانەكاندا وا دانا، كە ڕەنگدانەوەی ڕوونی گوێنەدانی حكومەتی سووریایە بە چارەسەری ئاشتیانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 77 📊 Click Here