بەهۆی پێشبینییەکان بۆ هاتنی شەپۆلێکی بەفربارین، دەوامی سبەی چوارشەممە، لە خوێندنگەکانی سنوری پێنجوێن و
شارباژێر راگیرا.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن بڵاویكردەوە،” بەهۆی ناجێگیری
کەشوهەواو و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامی
قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارماندا رۆژی چوارشەممە رێکەوتی
14ى 1ى 2026 پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری
بەڕێوەبەرێتیمان “.
هاوکات، له‌تیف
حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ ڕایگەیاند،” بەپێی ئه‌و راپۆرته
که‌شناسییه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوه و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای
شارباژێڕ، له پێناوی پاراستنی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندکاران،
بڕیارماندا سبه‌ینێ جوارشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندنی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان
پشووی ره‌سمی بێت “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
