محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) ئەنجامدا
نوسینگەی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پێویستی چەسپاندنی وتووێژ
لەم قۆناغە گرنگەدا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەستەبەر
بکات و یەکڕیزی و ئاسایشی وڵات بپارێزێت و ڕێگری بکات لە هەڵهاتنی تیرۆریستان لە زیندانەکان
و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و عێراق و ناوچەکە بە گشتی “.
ئەوەشیخستەڕوو، لە میانەی پەیوەندییەکەدا
تاوتوێی پێشهاتەکانی سوریایان کرد، لە ژێر ڕۆشنایی پێشهات و ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم
دواییە و کاردانەوەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بارودۆخی عێراق.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
