خوێندراوەتەوە: (1.6K)

نێردەی ترەمپ چوار مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ تاران ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات كە دۆخی ئابووری، وڵاتەكە ناچار بە سازش دەكات. لە نووسراوێكیدا “ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ێكی ئاراستەی گەلی ئێران كرد و ڕایگەیاند “ئێوە گەلێكی ئازان و ئێمە لەپشتتانین”. ویتكۆف هیوای خواست كێشەكان لەڕێی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بكرێن و بژاردەی هێرشی سەربازی بە دوور زانی. نێردەكەی ئەمریكا چوار مەرجی سەرەكی بۆ چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ تاران دیاریكرد كە بریتین لە: پیتاندنی یۆرانیۆم، بەرنامەی مووشەكی، كەرەستە ئەتۆمییەكان و دۆسیەی گرووپە چەكدارەكان. جەختیشی كردەوە ئەگەر ئێران بیەوێت بگەڕێتەوە نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دەكرێت ئەم كێشانە بە گفتوگۆ یەكلایی بكرێنەوە. بە بڕوای ویتكۆف، خراپیی دۆخی ئابووریی ئێران پاڵنەرێكی بەهێز دەبێت بۆ ئەوەی تاران ئامادەی سازشكردن بێت لەسەر تەواوی ئەو چوار دۆسیە هەستیارە و ڕێگەی گفتوگۆ هەڵبژێرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 2,296 📊 Click Here