خوێندراوەتەوە: (1.7K)

چوارچێوەی هەماهەنگی لە عێراق هۆشداریدا لە مەترسییەكانی تێوەگلانی وڵات لە ململانێكان و ڕەتیكردەوە خاكەكەی بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان بەكاربهێنرێت. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە، بە توندی ڕەتیدەكەینەوە خاكی عێراق بكرێتە مینبەرێك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هەر دەوڵەتێك، بەتایبەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، چونكە ئەمە بە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی عێراق و تێوەگلانی دەزانین لە ململانێیەكدا كە خزمەت بە ئاسایش و بەرژەوەندیی گەلەكەی ناكات”. بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە ناوچەكە بەرگەی ململانێی سەربازیی نوێ ناگرێت، بەتایبەتی لە سایەی ئاڵنگارییە ئابوورییەكان و دابەزینی نرخی نەوت، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی بارگرانی لەسەر گەلانی ناوچەكە و هەڕەشە لە سەقامگیریی هەرێمایەتی دەكات. لە كۆتاییدا چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی كردووەتەوە، كە ئەوان پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسی و سیاسی دەكەن و بە باشترین ڕێگەی دەزانن بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان، بەجۆرێك كە سەروەریی وڵاتان بپارێزێت و گەلانی ناوچەكە لە وێرانكارییەكانی جەنگ بەدووربگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 55 📊 Click Here