خوێندراوەتەوە: (865)

پاسپۆرتی عێراقی لە دوای سووریاوە، لە ڕیزبەندی خراپترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت و پاسپۆرتی ئیماراتی باشترینە و پلە یەكە. بەپێی ڕیزبەندی هێنلی بۆ پاسپۆرتەكان بۆ ساڵی 2026، ئاستی بەهێزی پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبی دیاریكراوە و پاسپۆرتی عێراقی بە لاوازترین پاسپۆرت دانراوە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لەڕووی ئازادی هاتوچۆكردن. بەپێی ڕیزبەندییەكە پاسپۆرتی وڵاتی ئیمارات بە بەهێزترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت و لە پلەی یەكەمدایە، دواتر قەتەر لە پلەی دووەم و پاشان كوەیت لە پلەی سێیەم و سعودیە لە پلەی چوارەم و بەحرەین لە پلەی پێنجەمدایە. بەپێی ڕیزبەندییەكە پاسپۆرتی سۆماڵ لە پلەی 18 دایە لەسەر ئاستی پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبی و یەمەن لە پلەی 19 و پاسپۆرتی عێراق لە پلەی 20 دایە و پێش سوریا كەوتووە كە لە كۆتایی لیستەكەدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 55 📊 Click Here