خوێندراوەتەوە: (1.5K)

لە یەکێک لەخوێندگەکانی
شاری کەرکوک، خوێندکارێکی کوردی پۆلی نۆی ناوەندی لەکاتی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی بابەتی
هونەر، وێنەی ئاڵایەکی کوردستانی کێشاوە، بەهۆیەوە لەلایەن مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە فەسڵ
کراوە.

دیار خەلیل، ئەو قوتابییەی
لە خوێندگەکەی فەسڵ کراوە (دورخراوەتەوە)، باسی لەوەکرد،” دوێنێ
تاقیکردنەوەکەم ئەنجامدا و ئەمڕۆ چومە قوتابخانە بۆ ئەوەی بەشداری لە تاقیکردنەوەی وانەیەکی دیکە بکەم، بەڵام بەڕێوەبەری خوێندنگەکە رێگەی نەدام تاقیکردنەوە بکەم و پێڕاگەیاندم
کە چیتر نەڕۆمەوە بۆ قوتابخانەکە و دورخراومەتەوە “.

هاوکات، ئەحمەد کەرکوکی،
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند،” پەیوەندیم
بە سامان مەجید جێگری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی کەرکوکەوە کرد و سبەینێ مامۆستاکە
بانگێشتی پەروەردە دەکرێت و بەهیچ شێوازێک ئەم بابەتە تێپەڕ نابێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 167 📊 Click Here