خوێندراوەتەوە: (1.5K)

شارپریس:
سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ یەكخستنی باج لەنێوان عێراق و هەرێم بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشی دا.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆبونەوەیەکی لیژنەی باڵای چاکسازیی باجی کردو باسی میکانیزمی یەکخستنی ڕێکارەکانی ژمێریاریی باج و ئەو ئاستەنگانە کرا کە دێنە بەردەم کۆمپانیاکان، هەروەها بەوردی گفتوگۆ لەسەر یاسای ژمێریاریی باج کرا کە بەشێکە لەبەرنامەی چاکسازیی حکومەت.

بەگوێرەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەپرسی یەکخستنی رێکاری باج لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پرسی باجی دولایەنەی ناوخۆیی و دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی و کاریگەر بۆ بنبڕکردنی ئەو کێشەیە.

لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک وەزیران بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک لەوەزارەتی دارایی و دەستەی باج بۆ پەیوەندیکردن و هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی باج لەهەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گەیشتن بەقۆناغێکی پێشکەوتوو لەیەکخستنی ڕێکارەکانی باج لەنێوان هەردولادا.

هەروەها تاوتوێی دۆسیەی خۆدزینەوە لەباج کراو چەندین پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خرانەڕوو، بەجۆرێک کە هاندەر بێت بۆ کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران تاوەکو باری دارایی و یاسایی خۆیان رێکبخەنەوە، لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتە باجییانەی ڕوبەڕوی کەرتی تایبەت دەبنەوە.

سودانی جەختی لەپەرۆشی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی پرسی باج کردەوە، وەک بەشێک لە بەرنامەی گشتگیر بۆ زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 71 📊 Click Here