خوێندراوەتەوە: (865)

بەهۆی دواکەوتنی موچەوە، ئەنجومەنی سەرتاسەریی
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی داواکارییەکی پێنج خاڵی ئاراستەی حکومەتی هەرێم
دەکەن، هاوکات هەڕەشەی توند دەکەن و دەڵێن،” چۆن لە ئاستی (کەزی-بڕین) بێدەنگ
نەبوین؛ لەئاست موچەبڕینیش بێدەنگ نابین “.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” وەک ئاگادارن موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان،
زیاتر لە 10 ساڵە بەهۆی بڕیار و سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی
تاڵانچی هەرێم، لە دۆخێکی دارایی و ئابوریی سەختدا دەژین، بەڵام دوای دەرچونی بڕیاری
دادگای فیدراڵی و ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم و بەغدا؛ ئومێدێک هەبوو کێشەکان بەرەوچارەسەر
بچن “.

ئەوەشخراوەتەڕوو،” بەداخەوە بەهۆی بێباکی و خەمساردی
دەسەڵاتدارانی شکستخواردوو و تاڵانچیی هەرێم؛ کێشەکانی دواکەوتن و دابەشنەکردنی موچە،
نەک درێژەیان هەیە و تا ئێستا چارەنەکراون، بگرە زیاتر و قوڵتر بونەتەوە “.

ئەنجومەنی مامۆستا و فەرمانبەرانی نارازی باسیان
لەوەشکرد،” ئێمە ئومێدەواربوین دوای ئەو کۆدەنگییە نەتەوەییەی بۆ پرسی ڕۆژئاوا
دروستبوو؛ پاش ئەوەی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و تاراوگە، ئەرکی نەتەوەیی
خۆیان زۆر بەباشی جێبەجێکرد، دەسەڵاتدارانی هەرێم، بە خۆیاندا بچنەوە و ئاوی حەیای
دڵسۆزی و قوربانیدانی ئەم میللەتە بەشمەینەتە، ئیستێک بە بێمۆراڵی و بەدکارییان بکات؛
بە جۆرێک لەئاست شکۆ و قوتی مووچەخۆراندا، وەخۆ بکەون و کارژی بێباکی و تەماعکارییان
فڕێبدەن؛ بەڵام وەک دەبینین دەسەڵاتدارانی بەکرێگیراو و قومارکەر بە چارەنوسی گەل،
تا بێت بێباکتر و ملهوڕتر دەبن و لە ئەفراندن و دابەستەکردنی تەواوی قەیران و کێشەکان
و نەدان و دزینی موچەدا، خەنیی و شاگەشکەن، کە هیچ جەلادێک لە مێژوو و ئێستادا ناتوانێت
شان لە شانیان بدات “.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
چەند داواکارییەک ئاراستەی حکومەت دەکەن، کە بریتین لەمانە

یەکەم: پشتیوانی هەموو هەڵوێستێکی مامۆستایان دەکەین؛ لەپێناو
ڕەتکردنەوەی سیاسەتی برسیکردن و دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچە.

دووەم: پێویستە بەزووترین کات، بڕیاری بەناو وەزارەتی دارایی
هەرێم، بۆ ڕاگرتنی مووچەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی (هەژماری من)ی دەسەڵاتدارانیان
پڕنەکردووەتەوە هەڵبووەشێتەوە.

سێیەم: پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی شارستانیی
دەستپێبکاتەوە؛ کە بە نایاسایی و نائەخلاقیی چەندین ساڵە ڕاگیراوە.

چوارەم: چارەنووسی مووچەی مانگەکانی (١١ و ١٢) ساڵی ڕابردوو
یەکلایی بکرێتەوە، کە دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو تاوانباری یەکەمە لە دیزەبەدەرخۆنەکردنی.

پێنجەم: بەهەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست
لە تەواوی دامودەزگا حکومییەکاندا.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،” لە کۆتاییدا، داواکارین
مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییان، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانمان؛
ساز و ئامادەبن بۆ هەڵویستی توند و سەرتاسەریی دژی دواکەوتن و دزینی موچەکانمان، دڵنیابن چۆن لە ئاستی (کەزی-بڕین) بێدەنگ نەبوین؛
لەئاست مووچەبڕینیش بێدەنگ نابین “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 390 📊 Click Here