خوێندراوەتەوە: (1.7K)

جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی
عێراق کە لە پشکی پارتییە، رەتیدەکاتەوە هیچ ناکۆکییەک لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەناوخۆی
حزبەکەدا هەبێت.

فەرهاد ئەتروشی، جێگری
دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،” چەند دەزگایەکی
میدیایی هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەمایان بڵاوکردوەتەوە و باسیان لەوەکردوە کە لەناو
سەرکردایەتی پارتیدا ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دروستبوە “.

ئەوەشیخستەڕوو،”
لێرەوە دوپاتیدەکەینەوە کە هەر بڕیارێک لەلایەن سەرکردایەتی پارتی و خودی مەسعود
بارزانییەوە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار بدرێت،
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێوەی پابەند دەبین “.

هاوکات، فەرهاد ئەتروشی
داوای لە دەزگا میدیاییەکان کرد، وردبین بن و پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک، لە سەرچاوەکەی
دڵنیا ببنەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 390 📊 Click Here