خوێندراوەتەوە: (874)

سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنەی توند ئاراستەی سیستمی هەڵبژاردنی وڵاتەكەی دەكات و داوای گرتنەبەری هەندێك ڕێككار دەكات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویكردەوە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ساختە و دزراون و بوونەتە جێی گاڵتەجاڕیی لە سەرتاسەری جیهان. سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەدات ئەگەر چاكسازیی لە سیستمی هەڵبژاردنەكان نەكرێت، ئەوا دەوڵەتی ئەمریكا بوونی نامێنێت و ئاماژەی بەوەدا یان سیستمی هەڵبژادن چاك دەكەن یاخود دەوڵەتیان بۆ نامێنێتەوە و داوای لە سەرجەم كۆمارییەكان كرد بەشداری هەوڵەكانی چاكسازیی سیستمی هەڵبژاردن لە وڵات بكەن. دۆناڵد ترەمپ كۆمەڵێك ڕێككاری پێویستی دیاریكردووە بۆ سیستمی هەڵبژاردن لەژێر ناوی یاسای ڕزگاركردنی ئەمریكا و داوای كردووە هەموو دەنگدەرێك ناسنامەی دەنگدەر لە كاتی دەنگدان نیشان بدات و دەنگدان لەڕێگەی ئیمەیڵ قبووڵ نەكرێت بۆ حاڵەتی نەخۆشی و كەمئەندامی و خزمەتی سەربازیی و گەشتكردن نەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 230 📊 Click Here