خوێندراوەتەوە: (1.1K)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما نزیکەى سێ پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 20 پلە، سبەینێش لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، پلەکانى گەرماش بەمشێوەى لاى خوارەوە دەبێت. کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینی 13-02-2026 کەش/ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت . نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت . خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تـــــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. هەولێر: 18 پلەی سیلیزی پیرمام: 13 پلەی سیلیزی سۆران: 16 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی دهۆک: 17 پلەی سیلیزی زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی سبەى شەممە 14-02-2026 کەش/ئاسمان بە گشتی هەور تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت , لە هەندێک کاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 17 پلەی سیلیزی پیرمام: 13 پلەی سیلیزی سۆران: 15 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی دهۆک: 15 پلەی سیلیزی زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی 13-02-2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 230 📊 Click Here