خوێندراوەتەوە: (816)

كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومڕەی كوردستان ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ 16ی شوبات عومرەكارێكی كورد بەناوی (محمد قادر حەمەد) لە شاری مەدینەی پیرۆز لە سعودییە كۆچی دوایی كرد. كاروان ستوونی ڕاشیگەیاند: عومڕەكارەکە خەڵكی قەزای بازیانە لە پارێزگای سلێمانی و تەمەنی لە سەرووی (79) ساڵەوەیە و هاوسەری و كوڕێكی و دوو لە كچەكانی لەگەڵدایە. ئەو عومرەکارە ئەمرۆ لە شاری مەدینەی پیرۆز كۆچی دوایی كردووە و بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بەخاك بسپێردرێت. ساڵانه دهیان هاوڵاتی ههرێمی كوردستان له كاتی بهجێگهیاندنی عومڕه گیانلهدهستدهدهن و زۆرینهیان له وڵاتی سعودیه بهخاك دهسپێردرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,104 📊 Click Here