خوێندراوەتەوە: (133)

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیی بە سەرۆكی هەرێمەوە كرد و هەردوولا جەختیان لە پاراستنی سەقامگیریی سنوورەكان كردەوە، نێچیرڤان بارزانییش ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكان.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و پێكەوە دوایین پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانی تاوتوێ كرد. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: نێچیرڤان بارزانی و عەباس عەراقچی داكۆكییان لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان كردەوە، بە شێوەیەك كە ڕێگری لە هەر هەوڵێك بكرێت بۆ تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخەكە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكان و وەك هەمیشە فاكتەری ئارامی دەبێت، هەروەها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان دەكات بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی شەڕ لە گەلانی ناوچەكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 71 📊 Click Here