خوێندراوەتەوە: (88)

پهیام کۆبونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى بەڕێوەچوو و ڕێککەوتنى سەرەتایی کراوە لەبارەى کشانەوەى کاندیدکردنى نورى مالیکى بۆ سەرۆکایەتى حکومەت. سەرچاوەیەکى ئاگادارى چوارچێوەى هەماهەنگى ئاشکرایکرد: چوارچێوەى هەماهەنگى لەکۆبونەوەی شەوى ڕابردوو گەیشتووەتە ڕێککەوتنى سەرەتایی بۆ کشانەوەى کاندیدکردنى نورى مالیکى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق. بەووتەى ئەو سەرچاوەیە کۆبونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى لە کۆشکى حکومی بەبێ ئامادەبوونى نورى مالیکى و هومام حەمودى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى و ئەبوئالا وەلائی بەڕێوەچووە. بەشداربووانى کۆبونەوەکەى چوارچێوەى هەماهەنگى بەشێوەیەکى سەرەتایی و زۆرینەى دەنگ ڕێککەوتوون لەسەر کشانەوەى کاندیدکردنى نورى مالیکى، سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى بڕیاریان داوە ڕێککەوتنى کشاندنەوەى کاندیدکردنى مالیکى ڕانەگەیەنرێت تاوەکو کاندیدى جێگرەوە نەدۆزرێتەوە و وەرەقەى کاندیدکردنى واژۆ دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 117 📊 Click Here