سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، سەعد مەعن ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، خراوەتە خوارەوە. سەعد مەعن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، خستووەتە خوارەوە. ڕاشیگەیاندووە کە ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە
