خوێندراوەتەوە: (50)

حزبوڵڵای عێراقی هۆشداریی “جەنگێكی تاقەت پڕووكێنەری درێژخایەن”، كە ئاستی خەمڵاندنەكانی ئەمریكا تێپەرێنێت دەدات و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە هاوكاریی هێزە بیانییەكان ئاگادار دەكاتەوە. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەتیبەكانی حزبوڵڵا لە عێراق، لە میانی “هەڕەشەكانی ئەمریكا و كۆكردنەوەی هێزی سەربازی لە ناوچەكە” لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری دا و جەختی لە ئامادەباشیی تەواوی چەكدارەكانی بۆ چوونە نێو “جەنگێكی تاقەت پڕووكێنەری درێژخایەن” لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگدا كردەوە، كە ئاستی خەمڵاندنەكانی ئیدارەی ئەمریكا تێپەڕێنێت. لە بەیاننامەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە، هەر هەوڵێكی ئەمریكا بۆ هەڵگیرسانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەڕووی زیانی گەورە و كوشندە دەبێتەوە، كە كۆنترۆڵكردنی ئەستەم دەبێت. هاوكات هۆشداریی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەر جۆرە هاودەستییەك لەگەڵ هێزە بیانییەكان دا و ڕایگەیاند: هەنگاوێكی لەو شێوەیە ڕەنگە ئاسایش و داهاتووی هەرێم بخاتە مەترسییەوە بارگرانیی زیاتری بخاتە سەر شان. بەیاننامەكەی كەتیبەكانی حیزبوڵڵاش لەچوارچێوەی هۆشدارییەكانی گروپە چەكدارە عێراقییەكاندا دێت، كە تێیدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە “داگیركاری و دەستوەردان لە كاروباری عێراق” تۆمەتبار دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 904 📊 Click Here