خوێندراوەتەوە: (108)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە تایەبت لە دوانیوەڕۆوە باران لە ناو شارەکان و بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت، پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت. کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ شەممە 07 -03-2026 کەش /ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمە باران و بەفر بارین دەست پێدەکات لە دوای نیوەرۆ نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچە شاخاویەکان و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە . لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەبێت هەروەها لەسەرجەم ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت . خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند (10-20)کم/ک ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت. مەوداى بینین /(9 – 10 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر: 17 پلەی سیلیزی پیرمام: 13 پلەی سیلیزی سۆران: 15 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی دهۆک: 15 پلەی سیلیزی زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی سبەى یەک شەممە 08-03-2026 کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی رۆژدا، باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەروەها لەسەرجەم ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت. لە درەنگانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی پێدێت. خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند (10-20)کم/ک ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت. مەوداى بینین /(7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (3 تا 5) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 14 پلەی سیلیزی پیرمام: 10 پلەی سیلیزی سۆران: 12 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 14پلەی سیلیزی دهۆک: 12 پلەی سیلیزی زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی 07-03-2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 513 📊 Click Here