خوێندراوەتەوە: (64)

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەخت لە بێلایەنی عێراق دەكاتەوە و بەكارهێنانی خاك و ئاسمانی وڵاتەكەیشی بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان لە لایەن هەر لایەنێكەوە بە توندی ڕەت دەكاتەوە. ئەمڕۆ شەممە، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە ڕێگەی پەیوەندیی چڕی نێوان ئەندامەكانییەوە تاوتوێی پەرەسەندنە مەترسیدارەكانی ناوچەكەی كرد و جەختی كردەوە كە عێراق نابێت ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان، یان خاڵی دەسپێك بۆ هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر وڵاتانی هاوسێ. هاوپەیمانییەكە سەركۆنەی هەموو ئەو هێرشانەی كرد كە سەروەریی عێراق پێشێل دەكەن و دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵكی بێتاوان. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كە لە لایەنەكانی پێكهێنەری دەسەڵاتی عێراق پێك دێت، پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت و هێزە چەكدارەكان دەربڕی بۆ پاراستنی سنوورەكان و ڕێگریكردن لە هەر لایەنێك كە خاك و ئاوی عێراق بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایشی ناوچەكە بەكار بهێنێت. هەر وەك داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆی كرد، بانگەوازی بۆ هەموو وڵاتانی كاریگەری ناوچەیی و نێودەوڵەتیش كرد بە ڕۆڵی خۆیان بۆ ڕاگرتنی جەنگ و كۆتاپێهێنانی هەستن، چونكە بەردەوامیی توندوتیژی تەنها وێرانی بۆ گەلان دەهێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 215 📊 Click Here