خوێندراوەتەوە: (587)

پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە شهوی ڕابردوو ١٧ هێرشی دڕۆنی بۆ سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە. پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەرجەم هێرشەکان تێکشکێنراون و زیانی گیانی نەبووە تەنها زیان بە چەند شوێنێک گەیشتووە و تەواوی هێرشەکانیش لە ڕێگای دڕۆنەوە ئەنجامدراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەدرێژایی شهوی ڕابردوو دەنگی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا و دیمەنی تێکشکانی دڕۆنەکان بەدی دەکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 202 Today: 1,638 📊 Click Here