کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا لە پارێزگاى دهۆک ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش دوو پلە بەرزتردەبێت، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دوو شەممە 9-3-2026 کەش / ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت, لەناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت, لەسنووری پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە. پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە. خێراى با / لەسەر خۆ ( 5 – 15 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ شایانی باسە نزمترین پلەکانی گەرما بەهۆی بارستە هەوای ساردی سایبیری لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە لەکاتەکانی درەنگانی شەو . مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7 ) کم دەبێت بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر 14 پلەی سیلیزی پیرمام 11 پلەی سیلیزی سۆران 9 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران -1 پلەی سیلیزی سلێمانی 11 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 12پلەی سیلیزی دهۆک 10 پلەی سیلیزی زاخۆ 12 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی سبەى سێ شەممە 10- 3- 2026 کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. لەکاتەکانی بەیانی تاکو دوای نیوەرۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی بۆ سەروی 25 کم / ک ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت. پلەکانی گەرما / بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1 – 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر 16 پلەی سیلیزی پیرمام 12 پلەی سیلیزی سۆران 9 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی سلێمانی 11 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی دهۆک 14 پلەی سیلیزی زاخۆ 14 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی 9 – 3- 2026
