خوێندراوەتەوە: (12)

ڕێژین عەبدوڵا ساڵح

وا نزیک دەبینەوە لە ساڵ و نیوێک پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی پەکخراوە و ناتوانێت کۆببێتەوەو ئەرکە یاسایی و چاودێریەکانی خۆی جێبەجێ بکات . ئەم پەکخستنەی پەرلەمان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان دوو هێزی سەرەکی، واتە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بووەو نایانەوێت پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ببەستێت .
ناکۆکییەکان لەسەر ڕێکنەکەوتنیانە لە دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی داهاتوی کوردستان . جگە لەوەش گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر کارانەکردنی پەرلەمان ، چونکە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، وەک گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن و دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکان هۆکاربون بۆ زیادبوونی ئەم ناکۆکییە سیاسیانە.

پەرلەمان تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە کۆببێتەوە و کارەکانی بەردەوامی پێ بدات ، لە ڕاستیدا پەکخراوە.
حکومەتی هەرێمیش تاوەکو ئەم ساتە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کاردەکات، بەڵام نەوەک وەکو کابینەیەکی پێکهێنراوی تەوافقی ، وەک حکومەتێکی کاربەرێکەر .

دەتوانین بڵێین ئەم ناکۆکییە سیاسییانە بوونەتە هۆی پەکبوونی پەرلەمان و درێژبوونەوەی دۆخی نائاسایی لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 61 Today: 114 📊 Click Here