خوێندراوەتەوە: (1.0K)

شاندێکی رۆژئاوای کوردستان
لەدیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوەوە، ئەندامێکی شاندەکەش دەڵێت، لەکۆبونەوەکەدا
پرسی ئازادکردنی دیلەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان تاوتوێکرا.

لەسەر داواکاریى حکومەتى سوریا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع،
سەرۆکى سوریا بۆ قۆناغى ڕاگوزەر ئەنجامداوە، کە پارێزگار و بەرپرسى هێزە
ئەمنییەکانى حەسەکە تێیدا بەشداربون .

سیامەند عەفرین، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشى ناوخۆی حەسەکە کە ئەندامی
شاندەکە بوە، لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” لە کۆبونەوەکەدا کە لەسەر داوای
ئەحمەد شەرع ئەنجامدرا، تاوتاوێى دۆخى ئەمنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و پرۆسەى
ئاڵوگۆڕکردنى دیلەکانیان کردوە “.

بەپێی وتەی سیامەند عەفرین، ئەحمەد شەرع جەختى لەسەر کارى پێکەوەیى و
ئازادکردنى دیلەکان کردوەتەوە.

سیامەند عەفرینى ڕاشیگەیاند، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکانیان
تاوتوێکردنى دۆخى ئاوارەکانى عەفرین، گرێسپى و سەرێکانى و ناوچەکانى دیکە بوە و
جەخت لە چارەسەرکردنى کێشەکان و گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان کراوەتەوە .

وتیشی، لە داهاتووشدا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە
لێکتێگەیشتنى هاوبەش و چارەسەرکردنى کێشەکان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 904 📊 Click Here