دوای هێرشە
موشەکییەکەی ئەمشەوی سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری ئیدارەی سۆران، وەزارەتی
پێشمەرگە چەند بڕیارێکی دەرکرد و لێدوان و پێدانی زانیاری بە دەزگاکانی راگەیاندن
قەدەغە دەکات.
دەقی راگەیەنراوی
وەزارەتی پێشمەرگە:
بۆ گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکان
١. جەخت دەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو
نیە راگەیاندنەکان بێنە ناو بارەگاو شوێنە سەربازییەكانتان، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە
كەناڵ و میدیاكان دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لە گرتنی وێنەو ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان.
٢. لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان
لە لایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٣. بە هەموو شێوەیەک بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ
و زانیاری تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستکردنیان قەدەغەیە.
٤. بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی زانیاری، تکایە
هەر پەیج و ئەکاونتێک دەبینن کە بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاو دەکاتەوە،
لینکی پەیجەکەمان بۆ بنێرن تاوەکو لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێکاری یاساییان
بەرامبەر بگیرێتە بەر.
٥. هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات، ڕووبەڕووی توندترین
سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە و لەمبارەیەوە چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەکرێت.
٦. پێویستە ئەفسەرانی راگەیاندن و هۆشیاری لە
یەكە سەربازییەكان، ئۆپەراسیۆنەکان، هەواڵگری، چاودێری وردی تەواوی جموجوڵەکانی پێشمەرگە
و ئەفسەران بکەن و هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەخش بکەن.
٧. ئێمەش لە بەرێوەبەڕایەتی گشتی راگەیاندن و
هۆشیاری نیشتێمانی چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەكەین بۆ هەر سەرپێچییەك لەم خاڵانە
و وەرگرتنی رێكاری سەربازی و یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرووی خۆمان.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
