لە ئاکامی بۆردومانکردنی سەربازگەی لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەددین، تەقینەوەیەکی بەھێز لەناو سەربازگەکە ڕوویدا. بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئەوە دەبیندرێت کە لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، سەربازگەی لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی براوجلی سەر قەزای خورماتوو ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، بە چڕی بۆردومان کراوە. ھەر بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، تەقینەوەیەکی بەھێز لە سەربازگەی لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی براوجلی ڕوویداوە کە بەھۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەکە کەوتووەتەوە. تا ئێستا دەستەی حەشدی شەعبی، بە فەرمی ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
