خوێندراوەتەوە: (29)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەندێک کات و شوێن نمە باران لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک دەبارێت، سبەینێش بە هەمان شێوە لە زۆربەى ناوچەکان نمە باران دەبارێت، پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ شەممە 25-04-2026 کەش / بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت. خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 – 20) کم/ک ئاراستەی با / گۆراو دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم. پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 25 پلەی سیلیزی پیرمام: 23 پلەی سیلیزی سۆران: 20 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی دهۆک: 26 پلەی سیلیزی زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی سبەی یەک شەممە 26-04-2026 کەش/ کەشی ناوچەکەمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بە درێژایی رۆژ لە کات و شوێنی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت، لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێرو سەنتەری شار و دەوروبەری وە هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکوک دەوروبەری و لە گەرمیان و بە تایبەتی کەلار و کفری. خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (15 – 25) کم/ک ئاراستەی با / گۆراو دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم. پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 22 پلەی سیلیزی پیرمام: 20 پلەی سیلیزی سۆران: 18 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی دهۆک: 20 پلەی سیلیزی زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی 25 – 04 – 2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 213 Today: 1,580 📊 Click Here