خوێندراوەتەوە: (777)

لەچوارچێوەی رێککەوتنی دەسەڵاتدارانی
رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سوریا، بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا 300 دیلی دیکە لەحەسەکە ئازاد
بکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ زیاد عاییش
نوێنەری حکومەتی کاتیی سوریا کۆبوەوەو سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانونی
دوەم گفتوگۆیان کرد.

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، لەکۆبونەوەکەدا باس لە دۆسیەی
دیلەکان، سیستمی دادوەریی، گەڕانەوەی کۆچبەران و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار
تاوتوێکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردولا رێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی کۆشکی داد،
بەپێی میکانیزمێکی تایبەت لە چەند رۆژی داهاتودا، لەگەڵ کارکردن بۆ ئازادکردنی
زیاتر لە 300 دیل لە ئایندەیەکی نزیکدا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 534 📊 Click Here