خوێندراوەتەوە: (372)

ئێران پێشنیازێکی ١٤ خاڵی وەک نەخشەڕێگەی کۆتاییهێنان بە جەنگ ئاراستەی ئەمریکا کردووە، کە کشانەوەی هێزەکان، هەڵگرتنی گەمارۆکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان لەخۆدەگرێت؛ دۆناڵد ترەمپیش لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیازەکە هاتە دەنگ. میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، تاران لە ڕێگەی وڵاتی پاکستانەوە وەڵامێکی ١٤ خاڵیی بۆ پێشنیازە ٩ خاڵییەکەی ئەمریکا ناردووە. ئەم هەنگاوە وەک نەخشەڕێگەیەکی کۆنکرێتی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و جەنگ لە ناوچەکەدا دەبینرێت، کە تێیدا تاران هێڵە سوورەکانی خۆی بۆ واشنتن دیاریکردووە. ئاژانسی هەواڵی “فارس” ئاماژەی پێ کردووە، پێشنیازە ئێرانییەکە پاش پێداچوونەوەیەکی ورد لە ناوەندەکانی بڕیاردانی ئەو وڵاتە و وەرگرتنی ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕادەستی لایەنی ئەمریکی کراوە. ئەم پێشنیازە کۆمەڵێک مەرجی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران، پێدانی گەرەنتی بۆ هێرشنەکردنە سەر تاران و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکان. بەشێکی دیکەی داواکارییەکانی ئێران بریتین لە ئازادکردنی داراییە سڕکراوەکانی و کەمکردنەوەی سزاکان، لەگەڵ پێدانی قەرەبووی دارایی بەرانبەر ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەوە پێیان گەیشتووە. هەروەها تاران داوای کردووە کۆتایی بە شەڕ لە بەرەکانی دیکەش بهێنرێت، بەتایبەت لە لوبنان، و میکانیزمێکی نوێش بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دابنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 0 📊 Click Here