خوێندراوەتەوە: (203)

حكومەتی هۆڵەندا بڕیاری قەدەغەكردنی كڕین و فرۆشتنی ئەو كاڵایانەی ڕاگەیاند، كە لە ئۆردوگا جوولەكەنشینە ئیسرائیلییەكان لەسەر خاكە داگیركراوەكانی فەڵەستین و سوریا بەرهەم دەهێنرێن. ئەم هەنگاوە وەك یەكێك لە دیارترین هەڵوێستەكانی وڵاتانی ئەوروپا دژی پەرەپێدانی ئۆردوگاكان لە ئیسرائیل لە قەڵەم دەدرێت و بڕیارەكەش بەرهەمەكانی كەناری ڕۆژاوا و قودسی ڕۆژهەڵات و جۆلانی داگیركراو دەگرێتەوە، لەبەرئەوەی ئەو ئۆردوگایانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان بە نایاسایی دادەنرێن. سیورد ویمەر دەسما، وەزیری بازرگانی دەرەوە و گەشەپێدانی هۆڵەنداش ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی گەیاندنی ێكی بەهێز بۆ ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر ئەم بڕیارە داوە، جەختیشی كردەوە، وڵاتەكەی نایەوێت بەشدار بێت لە بەردەوامبوونی ئەوەی كە بە بارودۆخی نایاسایی ناوزەد كرد. بڕیارەكەش لە چوارچێوەی پابەندییەكانی هۆڵەندایە بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و دژایەتیكردنی چالاكییە نایاسایییەكان لە ناوچە داگیركراوەكاندا. حكومەتی هۆڵەندا ئاماژەی بەوەش كردووە، فراوانبوونی ئۆردوگاكان و توندوتیژی جوولەكە ئۆردوگانشینەكان هەلی چارەسەری دوو دەوڵەت لەناو دەبەن، هاوكات داوای لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد، بۆ ڕێگری لە پشتگیریكردنی چالاكییە پەیوەندیدارەكان بە ئۆردوگاكانەوە هەنگاوی هاوشێوە بنێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 1,662 📊 Click Here