خوێندراوەتەوە: (182)

یاسین خدر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕانیە هۆشداری لە هەوڵێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی خانووی یەكەم حاكمی شارەكە دا. یاسین خدر ڕایگەیاند، كە ئەم خانووە شوێنێكی دێرین و مێژووییە، بەڵام لە ئێستادا هەوڵ هەیە بۆ مەبەستی وەبەرهێنان دەستی بەسەردا بگیرێت و سیمای ڕەسەنی تێكبدرێت. ئەو پەرلەمانتارە پێشووە داوای لە وەزیری داد و داواكاری گشتی كرد بەپەلە بێنە سەر هێڵ و ڕێگری بكەن لە تێكدانی ئەو میراتە مێژووییە. ناوبراو جەختیشی كردەوە كە پێویستە ئەو خانووە وەك شوێنێكی كولتووری بۆ ڕانیە بپارێزرێت و بكرێتە ناوەندێكی فەرهەنگی، نەك بۆ بەرژەوەندیی وەبەرهێنان بەكاربهێنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 763 📊 Click Here