خوێندراوەتەوە: (148)

قایمقامی هەڵەبجە و شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە دوای ئەوەی لەگەڵ تەرمی روقیە ڕافد چوونە پارێزگای كەربەلا، گەڕانەوە هەڵەبجە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆنامەوانیدا ڕایانگەیاند: هەڵوێستی خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان بۆ خنكانی ئەو كچە 11 ساڵەی كەربەلا تا دۆزینەوەی تەرمەكەی كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی عێراق دروست كردووە. قایمقامی هەڵەبجە ڕایشیگەیاند: پێشوازی و ڕێزێكی تایبەتمان لێ كراوە، پارێزگاری كەربەلاش بڕیاری داوە شەقامێكی سەرەكی شارەكەی بە ناوی هەڵەبجەوە ناو بنێت و بەمنزیكانەش دوو شاندی فەڕمیی پارێزگای كەربەلا دێنە هەڵەبجە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 30 Today: 119 📊 Click Here