خوێندراوەتەوە: (9)

شاره‌زایه‌كى كهشناسیى له‌هه‌رێم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ گه‌رمترین ڕۆژى ئه‌م وه‌رزى هاوینه ده‌بێت.

پشتیوان پێنجوێنى شاره‌زاى بوارى كهشناسیى بهى وت، “ئه‌گه‌ر گۆڕانکاریی ڕونەدات، لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم سبەینێ چوارشەممە گەرمترین ڕۆژی وەرزی ئەم هاوینە دەبێت”.

به‌وته‌ى پشتیوان، “سبه‌ینێ له‌سلێمانى پله‌ى گه‌رما 45 پله‌ى سیلیزى ده‌بێت، له‌كه‌لار 49 پله‌و لهخانهقینو مهندهلىو كفرى-ش 50 پله ده‌بێت”.

پێنجوێنى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “ئه‌و پلانه‌ى ڕاگه‌یه‌نراون جیاواز ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌و پله گه‌رمیه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر تیشكى خۆر بیت، واته هه‌ستپێكراو له‌به‌ر تیشكى خۆر پله‌كانى گه‌رما زۆر به‌رزتر ده‌بێت، به‌و پێیه‌ى ئاسمانى هه‌رێم سبه‌ینێ چوارشه‌ممه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گه‌رمایه‌كى تاقه‌تپڕوكێن هه‌ستى پێبكرێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 259 Today: 1,651 📊 Click Here