خوێندراوەتەوە: (1.6K)

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه دوێنێ له یه‌كێك له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونی سلێمانی، ژنێكی كوشت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبێت، ده‌ستگیركرا. پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌یه‌كێك له پڕۆژه نیشته‌جێبونه‌كانی شاری سلێمانی، ژنێك به‌چوار فیشه‌ك كوژرا، له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی به‌دواداچونی ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری بكوژ.

لە ڕاگەیەندراوەکەى ئاسایش‌دا ئاماژهبەوەشکراوە، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت تۆمه‌تبار به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی برایه‌ك و زاوایه‌كی هه‌ڵبێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، دوای چاودێری ورد و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تۆمه‌تبار به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباری بكوژ و دوو هاوكاره‌كه‌ی ده‌ستگیركران و لێکۆڵینەوەش لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 230 📊 Click Here