خوێندراوەتەوە: (292)

ماڵپەڕی (ئاكسیۆس)ى ئەمریکى لە زاری بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گواستوویەتییەوە “هێزەكانی پێشمەرگە ڕێگرییان لە گروپە چەكدارە كوردییەكانی ئێران كردووە كە هێرش بكەنە سەر خاكی ئێران”. ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە لە ڕاپۆرتێکیدا باسى لەوەشکردووە، ئەو بەرپرسە جەختی كردووەتەوە، كە سەركردە كوردەكانی عێراق بڕیاریان داوە لەم جەنگەدا بێلایەن بمێننەوە و نەبنە لایەنێك لە ململانێكان. لەگەڵئەوەشدا هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامن و ئەمڕۆش فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە شاری سلێمانی كەوتە خوارەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای خاتەمولئەمنبیا بڵاوی كردەوە كە بارەگایەكی هێزە كوردییە دژەبەرەكانی وڵاتەكەی لە سنووری هەرێمی كوردستان خاپوور كردووە. سەرچاوە ئەمنییەكانیش لە هەرێمی كوردستان ڕایانگەیاند: درۆنێك لە نزیك سەربازگەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لە پارێزگای سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە. لای خۆیانەوە سریەكانی ئەولیائوددەم كە هێزێكی بەرەی مقاوەمەی عێراقییە بەرپرسیارێتی لە هێرشەكەی سەر سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كردوە لە تۆڵەی تیرۆری خامنەیی ئەنجامیان داوە، ئەوەیشی ئاشكرا كرد كە هێرشەكە لە ڕێگەی درۆنەوە بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 192 Today: 1,507 📊 Click Here