خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئاژانسی سەلامەتی فڕۆكەوانی سەر بە یەكێتیی ئەورووپا داوا دەكات فڕۆكەكان لە ئاسمانی ئێران دوور بكەونەوە و دەڵێت: فڕین بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتە مەترسیدارە. ئەو ئاژانسە بڵاوی كردەوە: بوونی ژمارەیەكی زۆر چەك و سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ئێران و ئەگەری بەكارهێنانی مەترسییەكی گەورە لەسەر سەلامەتی گەشتە ئاسمانیەكان لە هەموو بەرزاییەكدا دادەنرێن. ئاژانسی سەلامەتی فڕۆكەوانی سەر بە یەكێتیی ئەوروپا دەڵێت: ئەگەری كردەوەی سەربازیی ئەمریكا، هێزی بەرگری ئاسمانی ئێرانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی و ئەوەش ئەو مەترسیانە زیاد دەكەن كە لە ئاسمانی ئێران ڕووبەڕووی فڕۆكەوانی مەدەنی دەبێتەوە. ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەش كرد “بەهۆی دواین پێشهاتەكان و لەپێناو سەلامەتی تیمی فڕۆكەوانی و سەرنشینەكان، ڕاسپادە دەداتە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی مەدەنی كە نەچنە نێو سنووری ئاسمانیی ئێران لە هەموو بەرزاییەكدا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 91 Today: 2,090 📊 Click Here