خوێندراوەتەوە: (1.6K)

یەکێک لە ڕەهەندەکانی بوودجەی بەرگریی ئەمریکا بە بڕی ٩٠١ ملیار دۆلار، گونجاندنی چەند بڕگەیەک بووە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی وڵاتەکە لەگەڵ ئاستی توانای سەربازیی ڕووسیا و چین. بە پێی ئەو بوودجەیە، ٤٠٠ ملیار دۆلار وەک یارمەتی دەستەبەری ئاسایش پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکرێت لە چوارچێوەی جەنگەکەی لەگەڵ ڕووسیادا. ئەو بوودجەیە پێشکەشی ئەو کۆمپانیایانەش دەکرێت کە چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ سوپای ئۆکرانیا دابین دەکەن. جگە لەوە، بوودجەکە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هان دەدات کە ٧٦ هەزار سەرباز لەسەرانسەری جیهان بۆ وڵاتەکە نەکشێنێتەوە. یاساکە هەروەها هەموو کۆمپانیاکانی ئەمریکا و هەر هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتەش پابەند دەکات کە بۆ هەرچەشنە مامەڵەیەک لەگەڵ چین بە تایبەتی لە بواری تەکنۆلۆژیای هەستیاردا، ڕاپۆرتی پێویست بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بدەن. لە پڕۆژە یاسای بەرگریی ئەمریکادا یەک ملیار دۆلار بوودجە بۆ تایوان و ١.٥ ملیار دۆلاریش بوودجە بۆ فیلیپین وەک هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا تەرخان کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 1,260 📊 Click Here