خوێندراوەتەوە: (5)

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دهستكهوتون، كاروانێكى نوێى ئامێر‌و چه‌كى قورسى ئه‌مریكى گه‌یه‌نراوه‌ته ڕۆژئاواى كوردستان‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، “زیاتر له20 بارهه‌ڵگرى گه‌وره هاوكاریى سه‌ربازیى گه‌یه‌نراوه‌ته بنكه‌یه‌كى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سنورى پارێزگاى حه‌سه‌كه”.

به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى دهستكهوتون، ئه‌مڕۆ کاروانێکی نوێى ئامێر‌و چه‌كى قورسى سەربازیی‌و لۆجستیکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بنکەی قەسرەک لەباکوری حەسەکە گوازراوه‌ته‌وه.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، ئەو کاروانەى ئه‌مڕۆ بریتی بوه لە20 بارهەڵگر، ئامێرى سەربازیی، سیستەمی پشتیوانیی، سوتەمەنیی‌و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش‌و سه‌رجه‌میشیان لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاواى كوردستان گوازراونه‌ته‌وه.

سەرچاوەكان باسیان له‌وه‌شكردوه، ئەو وەجبەیهى ئه‌مڕۆ لەچوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تۆکمەکردنەوەی بون‌و ژێرخانە سەربازیەکانی خۆیان لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان).

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئاشكرایكردوه، فڕۆکەیەکی باری ئەمریکی لەهەرێمی کوردستانەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی‌و موشەک‌و ڕاداری پێشکەوتوو و جیهازاتی لۆجستیکی بۆ بنکەی قهسرەک گواستوه‌ته‌وه، ئەو كاروانه‌ش لەلایەن دوو کۆپتەرى شەڕکەرەوە پاسەوانی كراوه تا گه‌یه‌نراوه‌ته شوێنى جێگیركردنى لهڕۆژئاواى كوردستان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 2,014 📊 Click Here