ـ كهنداڵ جودى:
ئه‌ندامێكى وهفدهكهى ڕۆژئاواى كوردستان كه ئه‌مڕۆ بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا چونه دیمه‌شق، له‌ڕێگه‌ى ه‌وه زانیاریى ئاشكراده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى فیدراڵى‌و حوكمى زاتیمان هاوشێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كردوه”، ده‌شڵێت:”ئێمه له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى پێشومان گفتوگۆى جدیمان كردوه”.
ئه‌ندامێكى ئه‌و وهفدهى ڕۆژئاواى كوردستان كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده، چونه دیمهشقو له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا كۆبونه‌وه، له‌لێدوانێكدا بۆ ، هه‌واڵى سه‌رجه‌م ئاژانس‌و سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ڕه‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى، گوایه، مه‌زڵوم عه‌بدى داواى حوكمى زاتى یان فیدراڵیه‌تى هاوشێوه‌یه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته‌ى ڕایگه‌یاند، “ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان داواكاریى‌و پره‌نسیپه‌كانى پێشومان گفتوگۆمان كردوه‌و ئه‌و داواكارییه‌مان ئاراسته‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع نه‌كردوه”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئێمه وه‌كو هه‌سه‌ده‌و ئیداره‌ى خۆسه‌ر سوربونى خۆمان له‌سه‌ر ڕێكهوتننامهكهى 10ى ئادارى نێوان ژه‌نراڵ مهزڵومو ئه‌حمه‌د شه‌رع نیشانداوه‌و جهختیشمانكردهوه له‌سه‌ر بونى لامه‌ركه‌زیى لهباكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
